ڕاپۆرتکوردستانگرنگهەواڵ

داهات و خەرجی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکرێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌ كۆی گشتیی داهات و خەرجیی حکومەتی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا خستەڕوو، ” داهات ٤٦.٣ تریلیۆن دینار و خەرجییش ٤٩.٩ تریلیۆن دینار بووە.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 13ـی ئه‌یلوولی 2022، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانییدا كۆی گشتیی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئاشكراكرد و گوتی: کابینەی نۆیەم، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە و لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەموو کارەکانی بەشێوەیەکی شەفاف بۆ هاووڵاتییان خستووەتەڕوو.

گوتیشی: لە بواری نەوت و غاز دا، ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی ئەو بوارە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە بەردەوامی هەیە و بەشێوەیەکی وەرزی؛ تەواوی بابەتەکانی بەرهەمهێنان، فرۆشتن، داهات و خەرجییەکانی لەسەر پێگەی فەرمیی حکومەت، بڵاودەکرێتەوە.

گوته‌بێژی حكومه‌ت، ئەوەش باس کرد: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەو کاتانەی کە پێویست بووبێت لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کۆبووەتەوە یان بەشێوەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی باسی لە کار، پرۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەمی کردووە بۆ رای گشتی کوردستان، فەرمانگەی میدیا و زانیارییش؛ رۆژانە داتا و زانیارییەکانی حکومەت بەشێوەی داتا و هەواڵ بڵاوکردەکاتەوە.

د.جوتیار عادل، ئەوەشی گوت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی رابردوودا و سەرەڕای ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خراوەتە سەری؛ توانیویەتی لەرێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە مووچە بۆ هاووڵاتییان و مووچەخۆران دابین کات و چەندین پرۆژەی ستراتیژیش ئەنجامبدات، “بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پشت بەستن بە داهاتی خۆی بەبێ پارەی حکومەتی فیدراڵی، توانیویەتی مووچە دابەش بکات”.

لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، كۆی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە داهاتی نەوتی، نانەوتی، تەموویلی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان، بریتیبووە لە 46.3 تریلیۆن دینار. هەروەها کۆی خەرجیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا، لە خەرجییەکانی نەوت، بەکارخستن، وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەبا هەروەها دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان، بریتیبووە لە 49.8 تریلیۆن دینار.

لەبارەی تێکڕای داهاتی نەوتیی فرۆشراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجیی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە و رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.

لەبارەی خەرجیی پرۆژەکان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، ئەم داتایانەی خستەڕوو: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، ٨٤٠ ملیار دیناری لە ٨٨٤ پرۆژە خه‌رجكردووه‌:

  • له‌ ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار دینار، خه‌رجکراوه.‌
  •  له‌ ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار، خه‌رجكراوه‌.
  •  له‌ ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار، خه‌رجكراوه‌
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button