لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە لەڕێگەی ١٤ سەنتەری گورچیلەی دەستکرد، خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بەو نەخۆشانە دەکرێن، کە گورچیلەکانیان لە کار کەوتوون.
هەر نەخۆشێك لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار پێویستی بە شووشتنی گورچیلە دەبێت و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كه‌شی ڕوو له‌و سه‌نته‌رانه ده‌كات، سه‌نته‌ری شوشتنی گورچیله له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری تایبه‌ت؛ یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌ره حكومییانه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه پێویستییان به شوشتنی گورچیله هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی نه‌خۆش و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌م سه‌نته‌ره پێشكه‌شدەکرێن، ڕه‌نجده‌ر شه‌هاب، به‌رپرسی سه‌نته‌ری گورچیله‌ی ده‌ستكرد، دەڵێت: دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانە ده‌كات و پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجامده‌درێت، ئینجا دكتۆر بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و نه‌خۆشه پێویستی به شوشتنی گورچیله هه‌یه یاخود نا، دواتر ئه‌گه‌ر پێویستی پێ‌بوو ده‌نێردرێته لای ئێمه و به‌گوێره‌ی پێویستیی هه‌فته‌ی جارێك یا زیاتر به‌پێی خشته‌یه‌ك شوشتنی گورچیله‌ی بۆ ده‌كرێت.
لەو سەنتەرەدا ٣٨ ته‌خته هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو ته‌خته‌ی پۆزه‌تیڤ و هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌شی كه بۆ نه‌خۆش ئاماده‌ده‌كرێت به‌بێ به‌رامبه‌ره و هیچ خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر نه‌خۆش نییه. لەوبارەیەوه بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت: شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆش له مانگێكدا پێویستی به 8 تاكو 12 جار شوشتنی گورچیله هه‌یه، نه‌خۆشه‌كه ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی دێته لای ئێمه، شوێن و جێگه‌ی بۆ ئاماده ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به تێچووی شوشتنی گورچیله به‌رپرسی سه‌نته‌رەکە دەڵێت: خەرجیی شووشتنی گورچیلە بۆ هەر نەخۆشێك لە هەفتەیەکدا، یەک ملیۆن دینارە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان، هیچ بڕە پارەیەک بەرامبەر بە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە وەرناگرێت و سەرجەم کارەکان بەخۆڕایین.
بەپێی زانیارییەکانی لێنزنیوز، له‌م سه‌نته‌ره جۆرێكی دیکەی چاره‌سه‌ریی پێشکەش بە نەخۆشان دەکرێت، ئه‌ویش شوشتنی پلازما یان چاندنی پلازمایه، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له‌سه‌ر داوای دكتۆر ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ریانه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌درێت به تایبه‌تی بابه‌تی چاندنه‌وه‌ی پلازما ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن بڕی هەزار و ٩٠٠ دۆلار بۆ دوو هەزار دۆلار تێچووه‌كه‌ی ده‌بێت به‌ڵام له‌و سەنتەرە به‌خۆڕایی ئه‌نجامده‌درێت.
لە سەنتەرەکانی گورچیلەی دەستکرد، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ٨ـی ئێوارە پێشوازی لە نەخۆش دەکرێت و بەشێکیشیان بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری بە ڕووی نەخۆشەکان کراوەن.