بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی خانەقین ڕایدەگەیەنێت، دوو رۆژ پشوو لە خانەقین راگەیەندرا و هۆکارەکەی تێپەڕینی زیارەتکارانی شیعەیە بە خانەقیندا.
یوسف ئیبراهیم، بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامییەتی خانەقین لەوبارەیەوە دەلێت: سبەی چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە، بەهۆی تێپەڕینی زیارەتکارانی شیعە بە خانەقیندا دەکرێتە پشوو.
باسی لەوەشکرد، پشووەکە كارئاسانییە بۆ زیارەتكارانی شیعەمەزهەب لە سنووری خانەقین و گەشتیارانی شیعەمەزهەبی ئێران كە لە خانەقینەوە تێدەپەڕن بۆ كەربەلا و نەجەف.
گوتیشی، ئەو پشووە تەواوی دامودەزگا حكومییەكان دەگرێتەوە تەنیا ئەو ناوەندانەی خوێندن نەبێت وەك ئامادەییەكان كە تاقیكردنەوەیان تێدا ئەنجامدەدرێت.
بەپێی ئامارەکانی مەررزی مەنزریەی لە سنووری خانەقین، رۆژانە زیاتر لە ٣٠ هەزار گەشتیاری ئێرانی لەو مەرزەوە دێنە خانەقین، كەربەلا و نەجەف.
Facebook Comments Box