کوردستانهەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ: قەرزی بچووک و مامناوەند دەدرتە جووتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و بانکێکی ئیسلامی یاداشتێک واژۆ دەکەن بۆئەوەی قەرزی بچووک و مامناوەند بێ سوو دەدرێتە دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان، ڤێتێرنەری و جووتیاران، کە پڕۆژەی کشتوکاڵییان هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، لەبارەی پێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند بە جووتیاران، دەڵێت: هەفتەی داهاتوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکێکی ئەهلی لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن بۆ پێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند کە بڕەکەی تاوەکو 100 ملیۆن دینار دەڕوات؛ ئەو پارەیە دەدرێت بەو کەسانەی دەرچووی کۆلێژەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەرین یان هەر جووتیارێکی دیکە کە پرۆژەی کشتوکاڵیی هەیە و پێویستی بە پاڵپشتییە.

وەزیری کشتوکاڵ، گوتیشی: بەمنزیکانە میکانیزمە گونجاوەکان بڵاودەکەینەوە بۆئەوەی بتوانین لەڕێگەی ئەو قەرزە، هاوکاری و پاڵپشتیی جووتیاران، خاوەنکار، دەرچووی کۆلێژەکانی کشتوکاڵی، ڤێتێرنەری و سەرجەم ئەو کەسانە بکەین کە خاوەن بیرۆکەی کشتوکاڵین.

لەبارەی ئەو بانکەی قەرز دەداتە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو: قەرزەکە هیچ سوویەکی ناچێتەسەر؛ لەبەر ئەوەی ئەو بانکەی گرێبەستی لەگەڵ دەکەین، بانکێکی ئیسلامییە.

وەزیری کشتوکاڵ لەبارەی رەخساندنی هەلی کار ئاماژەی بەوەکرد: پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ  داوای لە دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ کردبوو فۆڕم پڕبکەنەوە بۆئەوەی بکرێن بە سەرپەرشتیاری پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان، خۆشبەختانە 12 هەزار فۆڕم پڕکراونەتەوە..”

ئەوەشی گوت: بۆ سەرپەرشتیاری پڕۆژە کشتوکاڵییەکان پێویستمان بە چوار بۆ پێنج هەزار کەسە؛ لیژنەی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ فۆڕمەکانی کۆکردووەتەوە و خەریکە خاڵبەندییەک دەکات بۆئەوەی بە شێوازێکی دادپەروەرانە، هەموو ئەو ناوانەی پێویستن بۆ سەرپەرشتیی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، تەتەڵەیان بکەین و لەسەر پڕۆژەکانیان دابنێین.

وەزارەتی کشتوکاڵ، لەزاری وەزیرەکەیەوە بەڵینی بە جووتیاران داوە بەشێوەی قیستی درێژخایەن و بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکییەک، ئامێر و پێداویستییە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی بۆ جووتیاران دابین بکات، لەوبارەیەوەە وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت: سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بە هاوردەکردنی ئامێرەکان.

لە فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی رانیە، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان پیشاندەدرێن کە هەمەجۆرن و 54 جووتیاری نموونەیی بەشدارییان تێیدا کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button