ئومێد پاڵانی، کاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لەبارەی کاندیدکردنی د. لەتیف رەشید، بوونە کاندندیی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، “ئەگەر ئەو کارە بکرێت، قەبوولی ناکەم و نارەزایەتی دەردەبڕم”.
ئەوەش دەڵێت: لە دادگای فیدراڵی تانە لەو بریارە دەدەم و رازیی نابم، چونکە د. لەتیف ڕەشید، کەسێکی حزبییە و کار بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی و حزبەکەی دەکات.
پاساوی ئومێد پاڵانی، کاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئەوەیە: چونکە د. لەتیف ڕەشید، ناتوانێت بەتەواوەتیی نوێنەرایەتیی گشت عێراق بکات بە کورد، عەرەب و پێکهاتەکانی ترەوە “ناتوانێت بێلایەن بێت و لایەنگیریی نەکات”.
تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن بۆ کاندیدکردنی کەسێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و ئەو پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە.
Facebook Comments Box