کوردستانهەواڵ

مالیکی: ئەو لاپەرە کۆمەڵایەتییانەی بەناوی منەوە کراونەتەوە دایبخەن

نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەوانە بڵاوکردووەتەوە کە بەناوی ئەوەوە ئەکاونتیان داناوە و بابەت بڵاودەکەنەوە.

مالیکی پێیان دەڵێت: ئەگەر منتان خۆشدەوێت، خۆتان لەو کارانە بەدوور بگرن و هەرچیی زووە دایبخەن… لە توویتەکەی مالیکی ئەوەشهاتووە “داوا لە دۆستانم دەکەم، جنێو و تەشهیر بە ئێمە و زیارەتکاران مەدەن و لەو کارانە بەدوور بن”.

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی ئەو شەپۆلەی کە ماوەیەکە لە عێراق هەیە و بە “شەپۆلی تەشهیر و جنێو” ناوی دەبات دەڵێت: پشتیوانیکردنی ئەوانە، پلانێکە بۆ ورووژاندنی مووسڵمانان، خۆشکردن و هەڵگیرساندنی فیتنەیە، لەکاتێکدا دووژمنان دژیی ئیسلام کۆبوونەوەتەوە و یەکیانگرتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button