ڕاپۆرتکوردستانگرنگ

لەبارەی پرۆسەی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

دوێنێ سێ شەممە، ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ساڵی نوێی خوێندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە هەرێمى کوردستان دەستىپێکرد… بەپێی کۆمەڵێک داتا کە دەست لێنزنیوز کەوتووە، پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان لە ٣١ ساڵی رابردوودا، ٧٢٪ گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە.

کۆمەڵێک داتای گرنک لە ساڵی خوێندنی ١٩٩٠-١٩٩١:

ژمارەى قوتابی، مامۆستا و قوتابخانەکانى ساڵی خوێندنى (١٩٩٠ ـ ١٩٩١):
یەکەم: لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ -١٩٩١، لە هەرێمى کوردستان بە گشتى (٥٣٥,٩٦٣) قوتابی و (١,٣٢٠) قوتابخانە و پەیمانگە هەبوون کە بەمشێوەیە ڕێزببوون بەسەر قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن:
– (٦١) باخچەى منداڵان: (٤,٥٨٨) قوتابی.
– (٨١٩) قوتابخانەى سەرەتایی: (١,٣١٤,٦٥٣) قوتابی.
– (٣٠٠) قوتابخانەى دواناوەندى: (٤١٥,٤٣٠) قوتابی.
– (٣٧) قوتابخانەى پیشەیی: (١٠,٣٤٧) قوتابی.
– (١٥) قوتابخانەى تایبەت بە نەوجەوانان: (١,٨٤٢) قوتابی.
– (٨) پەیمانگە: (٦,٧١٤) قوتابی.

دووەم: لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ – ١٩٩١، لە هەرێمى کوردستان بە گشتى (٢١,٣٨٩) مامۆستا هەبوون کە بەمشێوەیە دابەشببوون بەسەر قۆناغە جیاوازەکانى خوێندندا:
– لە باخچەى منداڵان (٤٤٠) مامۆستا هەبوون.
– لە قوتابخانەى سەرەتایی (١٥,٥٤٩) مامۆستا هەبوون.
– لە قوتابخانەى دواناوەندى (٤,٠٣٠) مامۆستا هەبوون.
– لە قوتابخانەى پیشەیی (١,٠٤٢) مامۆستا هەبوون.
– لە قوتابخانەى تایبەت بە نەوجەوانان (٦٤) مامۆستا هەبوون.
– لە پەیمانگە (٢٦٤) مامۆستا هەبوون.

کۆمەڵێک داتای گرنگ لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

ژمارەى قوتابی، مامۆستا و قوتابخانەکانى خوێندنى (٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣):
یەکەم: لە هەرێمى کوردستان (٦,٧٥٨) قوتابخانە (٦,٢٦٦حکومى و ٤٩٢ ناحکومى) هەن کە تیایاندا (١,٨٠٠,٢٣٢) قوتابی (١,٦٦٤,١٢٢ قوتابی لە قوتابخانەى حکومی و ١٣٦,١١٠ قوتابی لە قوتابخانەی ناحکومی) دەخوێنن.

لە خوارەوەش ژمارەی قوتابی و قوتابخانەکان بەپێى قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن دیارىکراون:
– (٤٥٤) باخچەى منداڵان: (٦٣,٥٥٩) قوتابی.
– (٤,٩٤٠) قوتابخانەى بنەڕەتى: (١,٣١٤,٦٥٣) قوتابی.
– (٣١١) قوتابخانەى دواناوەندى: (٧٣,٢٨٩) قوتابی.
– (٨٦٢) قوتابخانەى ئامادەیی: (٣٢٠,١٣٧) قوتابی.
– (٨٥) قوتابخانەى فێرکردنى خێرا: (٤,٠٣١) قوتابی.
– (١٩) قوتابخانەى خوێندنى ئیسلامى: (١,٢٤٤) قوتابی.
– (٤١) قوتابخانەى پیشەیی: (٩,٢٨٤) قوتابی.
– (٨) کۆمەڵگە: (٦,٦٤٠) قوتابی.
– (٧) قوتابخانەى تایبەت بە نەهێشتنى نەخوێندەوارى: (٣٢٥) قوتابی.
– (٣١) پەیمانگە: (٧,٠٧٠) قوتابی.

دووەم: لە هەرێمى کوردستان (١٥٠,٨١٦) مامۆستا هەن کە (١٤١,٢٨٨ مامۆستا لە قوتابخانە حکومییەکانن و ٩٥٢٨ـیان لە قوتابخانە ناحکومییەکانن) کە ئەمانەیش (١١٨,٩٦٧) مامۆستایان هەمیشەیین و (٣٠,٣٨٤) مامۆستایان وانەبێژن و (٢٥٢) مامۆستایان گرێبەستى ناحکومین و (١,١٦٩) مامۆستایان هاوکارن.

لە خوارەوەش بەسەر قوتابخانەکان، پەیمانگە و کۆمەڵگەکان، بەپێى قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن دابەشبوونە:
– (٦,٢٩٦) مامۆستاى باخچه: (٥,٣٩٣‌ هه‌میشه‌یی)، (٦ گرێبه‌ستی حكومی)، (٨٧٧ وانه‌بێژ) و (٢٠ هاوكار).
– (١١٠,٢٨٢) مامۆستاى بنەڕەتى: (٨٥,٣٦٠ هەمیشەیی)، (٢٤٠ گرێبه‌ستی حكومی)، (٢٣,٦٠٦ وانه‌بێژ) و (١,٠٦٠ هاوكار).
– (٦,٣٢٩) مامۆستاى دواناوه‌ندی: (٤,٧٤٤ هه‌میشه‌یی)، (١ گرێبه‌ستی حكومی)، (١,٥٧٩ وانه‌بێژ) و (٥ هاوكار).
– (٢٣,٥٨٩) مامۆستاى ئاماده‌یی: (١٩,٧٦٥ هه‌میشه‌یی)، (٢٧ گرێبه‌ستی حكومی)، (٣,٧٠٨ وانه‌بێژ)، (٤ گرێبه‌ستی ناحكومی) و (٨٤ هاوكار).
– (٦٤٠) مامۆستاى فێركردنی خێرا: (٥٩٠ هه‌میشه‌یی) و (٥٠ وانه‌بێژ).
– (٣٣٠) مامۆستاى خوێندنی ئیسلامی: (٢٨٠ هه‌میشه‌یی) و (٥٠ وانه‌بێژ).
– (١,٥٠٢) مامۆستاى پیشه‌یی: (١,٣٨٧ هه‌میشه‌یی) و (١١٥ وانه‌بێژ).
– (٥٩٢) مامۆستاى كۆمه‌ڵگه‌: (٣٤٩ هه‌میشه‌یی) و (٢٤٢ وانه‌بێژ) و (١ گرێبه‌ستی حكومی).
– (٥٨) مامۆستاى تایبەت بە نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری کە هەمیشەیین.
– (١,١٩٨) مامۆستاى په‌یمانگه‌: (١,٠٤١ هه‌میشه‌یی) و (١٥٧ وانه‌بێژ).


بەراوردکارى ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ – ١٩٩١ و ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣:


* لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ – ١٩٩١، (١,٣٢٠) قوتابخانە و پەیمانگە هەبوون ئەمە لەکاتێکدا کە بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣، (٦,٧٥٨) قوتابخانە هەیە، واتە (٥,٤٣٨) قوتابخانە زیادیکردووە کە بەڕێژە دەکاتە: (٧٥.٧٣%).


* لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ – ١٩٩١، (٥٣٥,٩٦٣) قوتابی هەبوون ئەمە لەکاتێکدا کە بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣، (١,٨٠٠,٢٣٢) قوتابی دەخوێنن، واتە (١,٢٦٤,٢٦٩) قوتابی زیادیکردووە کە بەڕێژە دەکاتە: (٥٧.٦١%).


* لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ – ١٩٩١، (٢١,٣٨٩) مامۆستا هەبوون ئەمە لەکاتێکدا کە بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣، (١٥٠,٨١٦) مامۆستا هەن، واتە (١٢٩,٤٢٧) مامۆستا زیادیکردووە کە بەڕێژە دەکاتە: (٨٣.٤٨%).


بە گشتى لەڕووى پەروەردەییەوە لەماوەى ٣١ ساڵى ڕابردوودا، پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمى کوردستان (٧٢%) پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینیوە و بەدەر لەمانەش؛ لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ – ١٩٩١، تەنیا ٦ قۆناغى جیاوازى خوێندن هەبوون ل نێو پرۆسەى پەروەردەیی وەزارەتى پەروەدە، کەچى لە خوێندنى ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣، بووەتە ١٠ قۆناغى جیاوازى خوێندن، کە قوتابیان و مامۆستایانى بەسەردا دابەشبوونە.

لێنزنیوز – هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button