لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی یەکێتی ژنانی سلێمانی هەڵمەتێکی پاڵپشتییان بۆ قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی قوباد تاڵەبانی ڕاگەیاند کە لە بارەی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی ژنان کردبووی
هەڵمەتەکەی یەکێتی ژنان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت لە ژێر ناوی “هەفتەی بەرانگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان” ئەم هەڵمەتە وەک پاڵپشتییەکە بۆ ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وتبووی ” خوا وەکیلە، ئەگەر بە تاقی تەنهاش بم هەر بەدواتانەوە دەبم ”
قوباد تاڵەبانی یەکێکە لەو سەرکردانەی زۆرترین کات لە پرسی ژنان و توندوتیژی دژ بە ژنان قسە و هەڵوێستی هەیە و پاڵپشتی ئەو توێژە دەکات. بەڵام تاکو دێت توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزانی لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە