کوردستانهەواڵ

هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر: بەیانییان شەقامەکان بەکارمەهێنن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی بۆ کاتژمێر ٩ـی بەیانی، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە شەقامەکانی سلێماندا قەدەغەیە… “ئەو بڕیارە بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە.”

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ئاگادار دەکاتەوە “لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی بۆ ٩ـی بەیانی لە شەقامەکاندا هاتووچۆ مەکەن”.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو بریارە بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکانە و “ئه‌و شۆفێرانه‌ى پابه‌ندى ئه‌م بڕیاره ‌نه‌بن، تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌”.

دوێنێ سێ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، یەکەم زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە خوێندنگەکانی کوردستان لێدرا و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەوامیی خوێندنگاکانە و بەهۆی زۆریی ئۆتۆمبێل و جەنجالیی شەقامەکان، قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقام دروستدەبن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button