گرنگهەواڵ

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان.. هۆشداری دەدات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە مەڕاسیمی حەفتاوحەفتەمین کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای هاوکاری لە ووڵاتان دەکات بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەکانی سەر جیهان.

گۆتێرێش: شەڕ، گۆڕانی کەشوهەوای جیهان، هەژاری، نایەکسانی و برسییەتی، سەرەکیترین مەترسییەکانی ئێستان، کەوا جیهان دەخەنە مەترسیەوە. وابڕیارە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکێک لە تەوەرە سەرکییەکانی دانیشتنی سەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرای کرد ” ئاڵانگارییە هاوبەشەکان، پێویستی بە یەکگرتوویی وڵاتان هەیە، ئێمەش کاری گەورەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشان دەدەین”

بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان، نەتەوەیەکگرتووەکان کە بارەگاکەی لە شاری نیۆیۆرک-ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکا-یە، وا بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کۆبێتەوە.  

وابڕیارە “سێرگی لاڤرۆف” وەزیری دەرەوە بە نوێنەرایەتی ڕووسیا ئامادەی دانیشتنەکان بێت. سەبارەت نوێنەرایەتی عێڕاق، بەرهەم ساڵح ساڵانە بە نوێنەرایەتی عێراق لەو دانیشتنە گوتار پێشکەش دەکات، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی لێنزنیوز، ئەمساڵ مستەفا کازمی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button