دایکی ماریا،ئەوە کچەی شەش مانگ لەمەوەبەر لە شاری هەولیر کوژار. ڕایگەیاند “من چەند بەڵگەیەکم هەیە دەبێ دادگا بە کەیسەکەدا بچێتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، من کچەکەم لەدەستداوە و کوڕەکەشم کەوتووەتە زیندان و ئەویش بووەتە قوربانی” و پارێزەری کەیسەکەش ئەوە ئاشکرا دەکات: نوێنەری هیچ ڕێکخراوێک لە دانیشتنی دادکا ئامادەنەبووە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا. گەردوون محەممەد کە دەکاتی دایکی ماریا، رایگەیاند “من چەند بەڵگەیەکم هەیە دەبێ دادگا بە کەیسەکەدا بچێتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، من کچەکەم لەدەستداوە و کوڕەکەشم کەوتووەتە زیندان و ئەویش بووەتە قوربانی”
لە درێژەدا ئاشکرایکرد “هەر بوختیانێکم پێدەکەن و بە هەرچی تۆمەتبارم دەکەن با بیکەن، بەڵام لەوە دڵنیام کە کوڕەکەی من بکوژ نییە، ئەگەر بکوژیش بێت کەسێکی دیکەی لە پشتەوە بووە، کە لە کوڕەکەی من تۆمەتبارترە، چوونکە کوڕەکەم زۆر خوشکەکەی خۆی خۆشدەویست و زۆریش هاوڕێ بوون”
هەرێم رەفعەت پارێزەری کەیسی ماریا لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە راگەیاندنەکانی وتی “لە سێ شەممەی داهاتوودا، دادگا بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو تاوانەی دژی ماریا ئەنجامدراوە دەخوێنێتەوە”.
ئەو پارێزەرە لە درێژەدا رایگەیاند “کەیسی ماریا دەستێوەردانی تێدا کراوە و کەموکوڕی زۆری تێدا کراوە. لە پێشدا ئەوەمان بە دادگا گوتووە، بەڵام لەبەرچاو نەگیرا”
لەلای خۆشیەوە دایکی ماریا ئاشکرای کرد و وتی “”کچەکەی من توندوتیژی بەرامبەر کراوە و دەربەدەر کراوە، باوکی ژنی دیکەی هێناوە، مامەکانی چەند رۆژێک دەیان بردە لای خۆیان دواتر توندتیژیان بەرامبەر دەکرد و لێیان دەدات”
هەر لەبارەی دانیشتنی دادگای کەیسی “ئیمان سامی” کە بە “ماریا” ناسراوە، پارێزەری کەیسەکە ڕەخنەی لە رێکخراوەکانی ئافرەتان کردوو، وتی “دەبوایە ئەمڕۆ نوێنەری رێکخراوەکانی ئافرەتان لێرە بوونایە، بەڵام بەداخەوە نوێنەری هیچ رێکخراوێک لە دادگا ئامادەنەبوون”
ئیمان سامی ناسراو بە ماریا، تەمەن ٢٠ساڵ لە شەوی ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ تەرمەکەی لە شەقامی ١٠٠مەتری هەولێر بە کوژراوی دۆزرایەوە.
دوای سێ ڕۆژ لە و ڕووداوە پۆلیس و دەزگاکانی تەنهای دوو تۆمەتبار بەو کەیسە بە هاوکاری پۆلیسی شاری کەرکووک، دەستگیرکران.
ئەمڕۆ سێ شەممە دانیشتنێکی تری دادگای ئەو ڕووداود لە هەولێر بەڕێوەچوو.