بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لە ٨٥٪ـی ئەو گه‌شتیارانە له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بەمەبەستی گەشتیاریی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوەكو سه‌ره‌تای مانگی ئاب، ٣ ملیۆن و ٧٧٩ هه‌زار و ٦٥٦ گه‌شتیار له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه دێن، به‌شێوه‌یه‌ك ٨٥%ـی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی ١٥%ـی گه‌شتیارانن.
به‌گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ٣ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاریی هه‌یه كه خزمه‌تگوزاریی گه‌شتیاریی پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
ئه‌م شوێنانه چالاكیی جیاوازی لێ ئه‌نجامده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاریی هاوینه هه‌یه كه گه‌شتیاره‌كان ڕوو له ناوچه فێنک و جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌ش هه‌یه، كه چه‌ندین چالاكیی جیاواز پێشكه‌شده‌كرێت وه‌كو؛ ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجامده‌درێت كه ساڵانه ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.