لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی دھۆک، نزیکەی ٥٩ پڕۆژەی نوێ جێبەجێدەکرێن و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی دھۆکیش دەڵێت “پڕۆژەکان بەسەر قەزا و ناحییەکانی دھۆک دابەشدەکرێن”.
دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی دھۆک، راگەیاند: لەسەر بوودجەی تایبەتی پارێزگای دھۆک، بۆ ئەمساڵ بە گوژمەی ٢٩ ملیار دینار، ٥٩ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دھۆک جێبەجێدەکرێن، پڕۆژەکانیش زۆربەی ئەو کەرتانەی دەکەونە چوارچێوەی کارەکانی شارەوانی لەخۆدەگرێت.
دیار بەحری، ئاماژەی بەوە کرد: ئەو ٥٩ پڕۆژە نوێیەی بڕیارە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، بەسەر قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک دابەشدەکرێن، واتە لە سنووری ھەموو قەزاکانی دھۆک؛ پڕۆژەی نوێ جێبەجێدەکرێن بەپێی پشکی خۆیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی باشتر بۆ ھاووڵاتییان”.