لە هەولێر، سێ ناوەندی تەندروستی ئافرەتان لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ئافرەتان رووبەڕوویان دەبنەوە، کراونەتەوە. لەم ناوەندانە چارەسەر پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە دەستدرێژی یان تووندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
ئەوانەی لەو سەنتەرە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت، قوربانی توندوتیژیی جۆراوجۆرن، کە حکومەت بەهەموو شێوەیەک هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو جۆرە توندوتیژییانە دەدات.
ئەو ئافرەتانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، لەم ناوەندەدا، جگە لە هاوکاریکردنیان بۆ چارەسەری دەروونی و یاسایی، سەرجەم دۆسییەکانیان بەشێوەی نهێنی دەپارێزرێن و لە ئەگەری بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان، دەگوازرێتەوە شەڵتەری ئافرەتان. بەگشتیش تاوەکو ئێستاش لەماوەی یەک ساڵدا هەزار و 60 دۆسیە لەم سەنتەرەدا چارەسەریان بۆ کراوە.
دەستەبەرکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی تووندوتیژی، یەکێک لەو ئامانجانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی کاری لەپێناویدا کردووە.