نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى (SPD)ـى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكاتيى نيڵس شميد كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كانى چارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى ئابوورى و چالاكييه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت، پرسه‌كانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، تاوتووێكران.
نێچيرڤان بارزانى، دووپاتیكردوه كه داعش له عێراق و سووريا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و بۆ له‌نابردنى تيرۆر، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به هاريكاريى و پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هيواى خواست په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا له ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا بڕيار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات. هەروەها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاريكاريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتىكرده‌وه “عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به دامه‌زراوه‌كان، ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان، پێويستيان به يارمه‌تيى ئه‌ورووپييه‌كان هه‌يه”.
وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى وڵاته‌كه‌يان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش، شاندى ميوان سه‌رساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كان و ئاوه‌دانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و خۆشحاڵيى خۆيان ده‌ربڕى كه دواى تێكشكاندنى تيرۆر، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختيان له دۆستايه‌تى و هاوبه‌شيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقيان بۆ ناوچه‌كه به‌گشتى به گرنگ زانى.
هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.