پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى چوار تۆمەتبارى راگەیاند، کە ماوەیەک لەمەوپێش لە نزیک پارکى ئازادى لە سلێمانی، تەقەیان لەهاوڵاتییەکی کرد و کوشتیان
لە راگەیەنراوێکدا کە پۆلیسى سلیمانى رایگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی 2022/7/9، ڕووداوێكی تەقەكردن لە نزیك پاركی ئازادی سلێمانیروویدا و تێیدا كەسێك بە گولـلە برینداركرا و دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیگەیشتنە شوێنی رووداوەكە، كەشف و هێڵكارییان بۆ شوێنی رووداوەكە ئەنجامدا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباراندەستیپێكرد. كە هەڵاتبوون .
ئەوەش هاتووە: سەرەنجام توانرا چوار تۆمەتبار، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی كوشتن بە هەماهەنگی بنكەی پۆلیسی سەرا، هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە: ئەو دەمانچەیەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە، دەاتی بەسەرداگیراوە. “هەر چوار تۆمەتبار،دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەدا، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان، راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
Facebook Comments Box