کوردستانهەواڵ

ڕوونکردنەوەی فەوزی هەریری لەبارەی هەڵبژاردنەوە 

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان، چاوەڕێیرێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتین، بۆ ئەوەی دواتر وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانئەنجامبدەین و وادەی هەڵبژاردن دیاریبکەین.

هەریری، ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان دەیەوێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لەدوورترین ماوەدا،مانگی چواری ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، پارتی و یەکێتی لەسەر دوایین کۆسپەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە، بۆئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەتایبەت لەسەر سیستەمیی هەڵبژاردن، کە یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە داوای فرە بازنەیی دەکەن، لەبەرامبەردا پارتی پێشنیازیکردووە “سیستەمی هەڵبژاردن له‌ سه‌دا پەنجا یەک بازنە بێت و سەتا پەنجاش فرە بازنە بێت”.

ئەگەر هەڵبژاردن بۆ مانگی چواری ساڵی داهاتوو دوابخرێت، پێویستە پەرلەمانیی کوردستان لەو ماوەیەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیهەڵبژاردن کارا بکاتەوە، دواتر تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button