بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی دواکەی سان شۆڕش ئیسماعیل کوڕی وەزیری پێشمەرگەی کوردستان ڕەتکردەوە.
لە نوسراوێکی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی کە بۆ ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ واتا دوێنێ دەگەڕێتەوە، و کۆپییەکی دەست تۆڕی هەواڵی لێنزنیوز کەوتووە، وەڵامی نوسراوێکی وەبەرهێن ( سان شۆڕش ئیسماعیل ) دەداتەوە و کە داوای گۆڕینی جۆری ئەوە زەوییە دەکات کە بۆ پڕۆژەی گەشتیاری و ڕێستۆرانت وەریگرتبوو بیکات بە پڕۆژەی نشتەجێبوون، ڕەتدەکاتەوە و لە نووسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات” ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەڕێوبەرایەتی گشتیمان ڕەزامەند نییە لە هەر گۆڕانکارییەک لە پێکهاتە و چالاکی پڕۆژەکەتان، بە پێچەوانەوە بە پێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە ( ٤ ) ساڵی ٢٠٠٦ مامەڵە لەگەڵ پڕۆژەکەتان دەکرێت”
پرسی وەرگرتنی زەوی کوڕی وەزیری پێشمەرگە لە ماوەی ڕابردوو دەنگدانەوەی زۆری لێکەوەتەوە و بەشێک لە ئەندام پەرلەمان و ڕۆژنامەوان و هاوڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵەیاتییەکان ڕەخنە و قسەی زۆرییان لەسەر ئەو بابەتە کردبوو.
بەڵگەنامەکان:
لێنزنیوز-سلێمانی