ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان رایگیاند” زۆر گرنگبوو ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستان درێژ نەکرێتەوە و ببێتە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، “بەڵام بەداخەوە نەکرا”
جەعفەر ئیمێنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کورستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند “زۆر گرنگبوو ئەم خوولە درێژ نەکرێتەوە و ببێتە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە نەکرا. ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی پەرلەمان تەمەنی خۆی بۆ ماوەیەک درێژ بکاتەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمیسیۆن پێکەوە بکرێن و لەسەری رێکبکەون”
لە بارەی ناکۆی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی (یەک بازنە)ی و (فرەبازنە)ی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئاشکرای کردو وتی “بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە، گرفتی بازنەکانی هەڵبژاردن لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بەرەو چارەسەر دەچێت”
ئیمێنکی لەبارەی دواکەوتنی وادەی هەڵبژاردنی ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ رایگەیاند “ئەمە لەبەرئەوەنییە کە کاری بۆ نەکراوە. سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە خەمخۆرییەکی زۆرەوە هەوڵیاندا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، کاتی خۆیشی کە ١ی١ ١٠ی ٢٠٢٢ بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا، بۆ ئەوە بوو کە کۆمیسیۆن نەکەوێتە گرفتێکەوە کە ببێتە رێگر لەبەردەم هەڵبژاردن”
ئیمێنکی لە درێژەی قسەکانی لەبارەی “کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد “تاوەکو ئەمەش نەکرێت، ناتوانرێت کات دیاری بکرێت. بۆئەوەی هەوڵەکان بەردەوامن و ئەگەر رێککەوتن هەبوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکات”
ناکۆکی پارتە سیاسیەکانی کوردستان لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و یاسای کۆمسیۆن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کە وادەی یاساییەکی ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ بوو، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دوادەکەوێت.
لە ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانیش، پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەکەونە بۆشای دەستووری و یاساییەوە. پەرلەمان ماوەی تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە.