هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی سوێد دەستی لە کار کێشایەوە
دوابەدوای جیاکردنەوەی 99% دەنگەکان و ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی سووێد پارتی چەپ 173 کورسی ھەیە و حزبی ڕاست 176 کورسی، سەرۆک وەزرانی سوێد ماگدالینا ئاندرسن، سەر بە پارتە چەپەکان دەستی لە کار کێشایەوە.
ھەرچەندە بە پێی ستانداردە فەرمییەکانی ھەڵبژاردن، ھێشتا دواین پێداچونەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی نەھاتوە و بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام دوێنی چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆک وەزیران ئەم شکستەی قبوڵ کرد و ئەمڕۆ بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و ووتی “جیاوازی کورسییەکان لە پەرلەماندا، یەک دو کورسیە، ھەرچەندە جیاوازییەکی گەورە نیە، بەڵام دواجار ئەوان زۆرینەن”
ماگدالینا ئاندرسن یەکەم کەسە لەڕەگەزی مێ کە بوبێتە سەرۆک وەزیرانی سوید.
Facebook Comments Box