کوردستانهەواڵ

وەزارەتی کارەبا: بۆ گەیاندنی کێشەکانتان لەڕێگەی ئۆنڵایینەوە پەیوەندیی بکەن

وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، تەنها لە مانگی ئابی رابردوو، وەڵامی 36 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتییان داوەتەوە، کە بەرێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پێشکەشکراون و “لەرێگەری تیمەکانمانەوە بەدواداچوونیان بۆ کراوە”.

داتاکان بەمشێوەیەن:

١٥ سکاڵا، چارەسەر کراون.

٤ سکاڵا، پێشنیار، تێبینی و دۆسیەی دووبارەبوون.

٢ سکاڵا، بۆ وەلامدانەوە پێویستیان بە زانیاریی زیاتر هەبوو.

١٥ سکاڵا، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

سکاڵا و داواکارییەکان لەم بوارانەدا بوون:

  • کێشەی پێوەری زیرەک.
  • کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوە.
  • گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان.
  • گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان.
  • سەرپێچی و ڕۆتین.

وەزارەتی کارەبا، داوا لە هاووڵاتییان دەکات “بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و بەداواچوونیان، لەرێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی ئۆنڵایین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و بەدواداچوون”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button