کوردستانهەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەفسەرانی.. لەمەودوا بەبێ دواکەوتن پلەکانتان بەرزدەکرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لەڕێگەی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیرەی پێشمەرگەوە رایگەیاندووە، پلەی (3 هەزار و 976) کارمەند، پێشمەرگە و پلەدار بەرز کراونەتەوە و “لەمەودوا بەپێی بڕیاری یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەبێ دواکەوتن بەرز دەکرێتەوە”.

میران بەکر، بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە، راگەیاندرواێکی بڵاوکردۆتەوە ئاماژەی بەوە داوە: لەسەروەزیری پێشمەرگە، بۆ رێکخستنەوەی خشتەی پلە بەرز کردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگه و بە پشتبەستن بە فەرمانی ژمارە 16643، لە خشتەی ئەیلوولی پلە بەرز کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کارمەند، پێشمەرگە و پلەدار، 3976 کەس پلەکانیان بەرز کرایەوە.

ئەوەش دەڵێت: ئەو کارمەند، پێشمەرگە و پلەدارانە لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان، جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت، لە رۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە کە ١١ـی ئەیلوولی ئەمساڵ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی نۆیەم پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردووەتەوە و ساڵانە، بەبێ دواکەوتن لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلوول، پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.

ئەوەش زانراوە کە دوای گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵەکانی 2018-2019، بڕیارە لەمەودوا بەپێی بڕیاری یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەبێ دواکەوتن بەرز دەکرێتەوە.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button