کوردستانگرنگهەواڵ

هەولێر.. چوار بەنزینخانە دادەخرێن

قایمقامی ناوەندی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی پشکنینی بەنزینی 48 بەنزینخانە، ژمارەیەکیان بەهۆی دەستکاریکردنی بەنزینەکەیان و خراپیی کوالێتییەکەیان سزادراون، چوار بەنزینخانەش داخراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند: لەکۆی پشکنینی بەنزینی 48 بەنزینخانە لەم هەفتەیەدا، ١١ـیان لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى هەولێرەوە سزادراون، هاوکات چوار بەنزینخانەش داخران.

بەپێی ئامارەکانی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لەسەرەتای مانگی شەشەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 266 بەنزینخانە لە پارێزگای هەولێر بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتیی بەنزین سزادراون، و ئەو چوار بەنزینخانەیەشی داخراون، بەهۆی ئەوەوە بووە کە زیاتر لە جارێک سەرپێچییان کردووە و دەستکاریی كوالێتیى بەنزینەکەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، لە سەرەتای مانگی شەشەوە بە بەردەوامیی هەڵمەتی پشکنینیان بۆ بەنزینی بەنزینخانەکانی هەولێر کردووە، “هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ بفرۆشێت، خاوەنەکەی سزا دەدرێت”، دوای سزادان ئەگەر خاوەنی بەنزینخانەکە پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەبێت، بۆ جاری دووەم، بەنزینخانەکەی بۆ ماوەیەکی کاتیی دادەخرێت و ناوی بەنزینخانەکەش بڵاودەکرێتەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button