حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو پێدانی داتا، زانیاری و بڕوابوون بە شەفافیەت، کابینەی نۆیەم لە سێ ساڵی رابردوودا هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کردووە و لە ماوەی سێ ساڵدا، وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم ٢٨٠ جار سەردانی پەرلەمانیان کردووە.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو پرسیارانەی کە ئاراستەی لەلایەن پەرلەمانتانەوە ئاراستەی حکومەت، وەزیرەکان و بەرپرسەکانی کراوە، ئەوە هاتووە: لەکۆی ٤،٣١٣ پرسیاری پەرلەمانتاران لە بەرپرسانی حکومەت، ٣،٨٦٢ پرسیار وەڵامدراوەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ ساڵدا ٨٩٪ـی پرسیاری پەرلەمانتاران، وەڵامدراوەنەتەوە.
لەبارەی پێشکەشکردنی پرۆژەیاسا و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: لەماوەی سێ ساڵدا ٢٥ پڕۆژەیاسای پێشکەش بە پەرلەمان کردووە و ٢٢ـیان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگی زۆرینەی هێناوە و پەسندکراون کە دەکاتە ڕێژەی ٨٨٪ـی ئەو پرۆژەیاسانەی کە پەرلەمان پەسەندی کردوون.