خەلیل مەحمود، قایمقامی شارۆچکەی سێمێل، لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانەوە رایگەیاند کە 16 خاوەن پاڵاوگەی کواشێ “بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاساوە” دادگایی کراون و سزای ماددی دراون.
دادگایی کردنی ئەو خاوەن پاڵاوگانە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە کە لە رۆژی 25ـی مانگی ئابی ساڵی 2021 بڕیاریدا بە داخستنی 50 پاڵاوگەی کواشێی پارێزگای دهۆک، کە بەهۆی ئەوەی کارکردنیان مەترسیی خستبووە سەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە و “هیچ کام لەو پاڵاوگانە مۆڵەتی یاساییان نەبووە”.
بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەم پاڵاوگانە بە شەوانە و بەشێوەی نایاسایی کاریان کردووە، هەر بۆیە رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
خەلیل مەحمود، قایمقامی شارۆچکەی سێمێل، ئەوەشی گوت: هەر کەسێک پابەندی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نەبێت، رووبەڕووی یاسا دەکریتەوە، سزادانی ئەو 16 خاوەن پاڵاوگە نایاسایەش بۆ ئەوە دەگەرێتەو کە پابەندی بریارەکانی ئەنجومەنی وەیزان نەبوونە.