کوردستانگرنگهەواڵ

لە دهۆک ٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردادەگیرێت


ئەمڕۆ شەممە رێککەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە: دەستیان بەسەر ٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە “رێکەوتی 16ـی ئەیلول [٢٠٢٢]، لە دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دهۆک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تواندرا لە ناو شاری دهۆک دەست بە سەر 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)ـدا بگیرێت”

لە راگەیاندنەکەی بەرێوەبەرایەتی نەهیشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە: تۆمەتبارێک بە ناوی (م.ع.ح) دەستگیرکراوە.

بە گوێرەی توێژینەوەیکی “سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاندەیی-CFS” تەنها لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١. ٨٨١ کەس بە تۆمەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە. هەر بەگێرەی ئامارەکەی ئەو توێژینەوەکە. لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١، بڕی (٣٩٣هەزار و ٢سەد و ١٤) کیلۆگرام لە هەولێر، دهۆک، سۆران و ئاکرێ. دەستی بەسەرداگیراوە.

هەر لەم راگەیاندراوە باس لە دەستگیرکردن و دەستبەسەر ماددەی هۆشبەر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گیراوە ” لە رێککەوتی 11ـی ئەیلول[٢٠٢٢]، بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، دەستی بەسەر 250 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرت و سێ تۆمەتباریشی بە ناوەکانی (ل. ج. ا) و (ز. س. ج) و (د. ع. ح) دەستگیرکرد.”

لە هەرێمی کوردستان ماددە هۆشبەرەکانی وەک “حەشیش”، “هێرۆین” و کریستاڵ” زۆرترین ماددەن دەستیان بەسەردادەگیرێت.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە راگەیاندراوەکەیدا ئاشکرایکردووە “لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان بەردەوامن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە دادگا دراون”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button