بەرێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان، ٢٠ی ئەیلوولی وەک دواین وادەی دانەوەی قەرزی ئاو بە لێخۆشبوونی (سەدا ١٥) ، راگەیاند ” ئەم جارە دواین جارە و ئیدی درێژناکریتەوە”
ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان، بە پێگەی “فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان-kdp.info”-ی راگەیاندووە: “20ی ئەم مانگە [ئەیلوولی ٢٠٢٢] دواین وادەیە بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی سەر هاووڵاتییان و ئەم جارە دواین جارە و ئیدی درێژ ناکرێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ شەممەش بوو، دەوام هەبوو بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لەو بڕیارە سوودمەند بن”
بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی، 20ی ئەم مانگە دواین وادەیە بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی سەر هاووڵاتییان و ئەم جارە دواین جارە و ئیدی درێژ ناکرێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ شەممەش بوو، دەوام هەبوو بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لەو بڕیارە سوودمەند بن .
ئەو بەرێوەبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە سەروی ٣٠٠ ملیار دینار قەرزی ئاوی ماڵان لای هاووڵاتیان ماوەتەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ قەرزی کەڵەکەبووی ئاو، کارەبا و پێشینەکان، ڕێژەی (سەدا ١٥)ی لێخۆشبوونی بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکان دیاریکردووە.