کوردستانهەواڵ

ژمارەی بەشداربووانی مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن ئاشکرادەکرێت

ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، مەزارگەی ئەلعەباسییە ڕایگەیاندووە كە ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن، گەیشتووەتە زیاتر لە 21 ملیۆن كەس.

ئەمینداریەتیی گشتیی مەزارگەی عەباسییە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی ئاشکرا کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەردانی پارێزگای کەربەلایان کردووە بەپێی ژماردنی ئەلیكترۆنی و سیستەم گەیشتووەتە (21,198,640) زیارەتكار.

هاتنی ئەو زیارەتکارانە بۆ شارەکانی بەغدا و بەتایبەتیش بۆ پارێزگای کەربەلا، بۆ بەشدارییکردنە لە مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن، کە ئەمڕۆ شەممە، ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، مەراسیمەکان کۆتاییان دێت.

ئەوەش زانراوە، زیاتر لە پێنج هەزار کارمەندى هەواڵگریی عێراق لە پاراستنى زیارەتکاران و رێگەى چوونیان بەرەو کەربەلا بەشدارن. سەرجەم هێزە ئەمنییەکانى سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرى، دەستەى حەشدی شەعبی لە پاراستنى زیارەتکاران بەشدارن. ئەرکى سەرەکیى پاراستنى ئەو رێوڕەسمە بە پۆلیسی فیدراڵى سپێردراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button