نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی چلەی ئیمام حسێن رایدەگەیەنێت “ئەو یادە ئیلهامبەخش و وانەیەکە بۆ قوربانیدان لەپێناو بەرزکردنەوەی وشەی هەق، کە ئێستا عێراق لە هەموو کات زیاتر پێویستی بەو پەیامەیە”.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، یەکێک لە گرنگترین بۆنە ئایینییەکانى شیعە لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت، بۆنەکە چلەى کوژرانى ئیمام حوسێن، سێیەم ئیمامى شیعەکانە و بەشداربووان بە سرووتى جیاواز یادەکە زیندوو دەکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەوبۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تووتێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، ئاماژەی بەوە کردووە: یادەکە وانەیەکە بۆ قوربانیدان لەپێناو بەرزکردنەوەی وشەی هەق کە ئێستا لە هەمووکاتێک زیاتر عێراق پێویستی پێیەتی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، ئەوەشی گوتوە: عێراق لەم کاتەدا زۆر پێویستی بەو بەها و وانە بەنرخانەیە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی لێبووردەیی، پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکان، ئەوەش لەپێناو ئاییندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان و ژیانێکی باشتر بۆ نەوەکانمان.