کوردستانهەواڵ

هەولێر.. دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە دەڵێت، بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بکەن، سەرەتاش لە  ناوچە شاخاوییه‌كان دەستپێدەکەن.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان، گوتی: پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكراوە (ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هه‌روه‌ها داواشکراوە له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ زۆنی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بكرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان رایگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئاماده‌یان كردووه‌، یه‌ك ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٢٧٦ خێزان له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، بۆیه‌ ئه‌مساڵ پێویستیان به‌ ٢٥٧ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار و ٢٠٠ لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه‌، تاوەکو دابه‌شیبكه‌ن.

پێشتریش وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان بەوەکالەت، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد “پلانیان هه‌یه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ سێ قۆناخ، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكه‌ن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button