لەمیانەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لەبارەی ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەردەم وەبەرهێنان دووا.
لەو کۆڕبەندەدا، پارێزگاری سلێمانی، چەند ئامارێکی لەبارەی سلێمانی بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
هەڤاڵ ئەبوبەکرد، ئاماژەی بەوەدا، سلێمانی لە پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، شارەوانی، ژینگە، وزە نوێیەکان و کلتوورد بەراود بە شارەکانی دیکە، یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق.
گوتیشی: سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاریی تێدایە لەسەر ئاستی عێراق، سلێمانی کەمترین دەستی کاری دەرەکی تێدایە و زۆرترین دەستی کاری ناوخۆییش لەو شارەدا بەگەرخراوە.
پارێزگاری سلێمانی، ئەوەشی گوت: سلێمانی رێژەی ٣٦٪ـی پیشەسازی ھەموو عێراق پێکدەھێنێت و زۆرترین دەرفەتی کار، لەم شارەیە بەراورد بەشارەکانی دیکە عێراق و هەرێمی کوردستان.