محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. رایگەیاندووە: پڕۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوو دەچێتە بواری جێبەجێکرندوە و هەفتەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ وەبەر هێنەر ئیمزادەکریت.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە پێگەی فەرمی “پارتی دیموکراتی کوردستان” راگەیاندووە: “پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”
یەکەی نێشتەجێبوون لە هەولێر:
محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان. ئاشکرای کردووە، ” ئێستا لە پارێزگای ھەولێر دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و وەبەرھێنەر و قیست و نرخ و زەویش دیاریکراون، ھەفتەی داھاتووش بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ھەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرھێنەر دەکەین بۆ ئەوەی دەست بەکارەکانیان بکەن”
پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان:
لەبارەی ئیدارەسەربەخۆکان و پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان، ئەو سەرۆکە دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاندوە “ئاگاداری پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکانمان کردووە ئەوانیش پەلە بکەن لە دیاریکردنی زەوی و وەبەرھێنەر، بۆ ئەوەی لە پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەست بە ھەنگاوی کرداری بکرێت و دەست بەجێبەجێکردنی پرۆسەکە بکرێت”
جێگەی ئاماژەیە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرات. بڕیاریداوە، ٢٠ هەزار یەکەی نێشتەجێبوون لە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکانی باشوری کوردستان بنیادبنێت.
یەکەیی نێشتەجێبووەکان، بە نڕخێکی گونجا و بە قیستی ١٥ ساڵ دەدریت بە ئەوکەسانەی لە تیروپشکەکان ناویان دەرچووە.
لێنزنیوز