لە قەزای خەباتی سنووری پاریزگای هەولیر، ٥ کەسی عەرەب ١٢ هەزار سەرمەڕی چەند هاووڵاتییەکی کورد دەبەن و ڕادەکەن… خاوەنی ئەو سەرمەرانە دەڵێت “نرخەکەیان دەگاتە نزیکەی ٥ ملیار دینار و هەمووی هیی خۆم نییە ٧٠ کەسی دیکە هاوبەشمن”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، خاوەنی سەرمەرەکان و بەشێك لە هاوبەشەکانی، لەبەردەم دادگای خەبات گردبوونەوە و داوایان کرد: حکومەت کێشەکەیان چارەسەر بکات.
ئەردەلان شابان، کە خاوەنی سەرمەڕەکانە و دانیشتووی سنووری قەزای خەباتە، بە لێنزنیوزی ڕاگەیاند: ئەوانە ٥ کەسن کە ٤ برا و برازایەکیانە، بەکرێ گرتوون بۆ ئەوەی مەڕومالاتەکەی ڕۆژانە بلەوەرێنن، دواتر ئەو کەسانە مەروماڵاتەکە دەبەنە و بەغدا و لەوێ دەیفرۆشن.
بو گوتەی خاوەنی سەمەرەکان، کە قسەی بۆ لێنزنیوز کرد: “ئێستا یەکێکیان لە هەولێر گیراوە و یەکێکی دیکەیان بە کەفالەتی ١٢ ملیۆن دینار، ئازاد کراوە… ” هەروەها ئەوەشی وت”داوا دەکەن: ئەو کەسەی دیکە کە ماوە، ئازاد نەکرێت بۆ ئەوەی هەقەکەیان نەفەوتێت”
ئەو ٥ کەسە، دانیشتوویی گەرەکی عامریەن لە بەغدا، بە گوتەی ئەردەلان، چەند جارێک چوونەتە ماڵیان بۆ ئەوەی ئاشتەواییان لەگەڵ دا بکەن و بە سوڵحی عەشایەریی، کۆتایی بەو کێشەیە بهێنن، بەڵام ئەوان ڕازیی نەبوونە و لەوێ “چەکیان لێ راکێشراوە و هەرەشەی کوشتیان لێ کراوە”.
لێنزنیو