ئابووریجیهانزانست و تەکنۆلۆژیاڕاپۆرت

مێتا (سەدا ١٣)ی نرخی پشکەکانی لەدەست دەدات

“مێتا” کە کۆمپانیای دایکە بۆ تۆرە کۆمەلایەتییەکانی “فیسبووک و ئینستگرام و واتس ئاپ”، لەسەرتای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا (کۆڤید-١٩) تاوکو هەفتەی رابردوو (سەدا ١٣ و پۆینت ٤)-ی نرخی پشکەکانی لەدەستدا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری “فۆڕبس” ی ئەمریکی، دوێنێ پشکەکانی کۆمپانیای مێتا لەگەڵ داخستنی بازارەکان، بە (١٤٦و ٢٩) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش لە (ئازاری ٢٠٢٠ ) نزمترین ئاستی تۆمارکردووە.

پاشەکشێی گەروەی کۆمپانیای مێتا:

کۆمپانیای “مێتا” کە گەورەترین پشکی کۆمپانیا تەکنۆلۆژیەکانی هەیە، لە ١٢ مانگی ڕابردوو (سەدا ٦١)ی نرخەکانی لە لەدەست داوە.

پێگەی “مارکێت وۆچ” بڵاویکردۆتەوە: مێتا کە سەرمایەکەی تریلۆن دۆلارە و لە گرووپی ٥ کۆمپانیا گەورەکانی تەکۆنلۆژیا هەژماردەکڕیت، ئاستی دابەزیوە بۆ پێنجەمین کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکانی ئەمریکا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی گۆڤاری “فۆربس”-ی ئەمریکی لە ئێستادا کۆمپاناکانی وەک: ئەپڵ، و مایکڕۆسۆفت و ئەلفا و ئەمازۆن. کەوتوونەتە پێش کۆمپانیای “مێتا” ەوە.

هۆکاری ئەم پاشەکشێیەی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحەی تەکنۆلۆژیا دەگەرێتەوە بۆ ترسی کۆمپانیاکان لە ڕکابەرەکانی مێتا لە بازارەکان و کەمبوونەوەی داهاتی رێکالامی.

ئەمەش وایکردووە، مێتا نزیکەی (یەک تریلۆن) دۆلار پاشەکشێ بکات و کۆمپانیا ڕکابەراکانی مێتا بە خێرای پێشی بکەون.

هۆکارەکانی پاشەکشێی کۆمپانیای مێتا:

دوای ئەوەی، تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، کۆمپانیای “فەیسبووک”ناوی گۆڕا بۆ “مێتا”. بەگشتی هەواڵێکی باش بۆ کۆمپانیاکە نەبوو.

دوای ئەوەی سیستمی “ئای ئۆ ئێس-IOS” -ی کۆمپانیای “ئەپڵ”،لە دواین وەشانی گرفتی بۆ رێکلام و بەبازاڕکردنەکانی مێتا درووستکردووە.

هەروەها، تۆڕی کۆمەڵایەتی “تیک تۆک” بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییکانی لە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکانی کۆمپانیا “مێتا”ی دوورخستۆتەوە.

دواین هۆکاری پاشەکشێی مێتا، بۆ داکەوتنی ئابووری دەگەرێتەوە. کە کۆمپانیاکان بەرێژەیەکی کەمتر رێکلام و بەبازاڕکردن ئەنجامدەدەن.

زیانەکانی مێتا:

بە گوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی “سی ئێن بی سی – CNBC”-ی ئەمریکی، کۆمپانیای مێتا، بەشی “توێژینەوە و تاقیکردنەوەی- Reality Labs” لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١، (١٠ پۆینت ١٩) ملیار دۆلار زیانی کردووە و تەنها (٢و پۆینت ٢٧) ملیار دۆلار سودی هەبووە.

سەرکردایەتی مارک زووکەربێرک:

بیڵ جۆرج مامۆستای زانکۆی “هارڤارد” بە کەناڵی “سی ئێن نی سی” راگەیاندووە ” بەبۆچوونی من مناەوەی زوکێربێرگ لە پۆستەکەی بۆ ئایندەی فەیسبووک باشنابێت”

بیڵ جۆرج ئەوەش رووندەکاتەوە، لێکۆڵینەوەی لەبارەی هۆکاری دارمان و شکستی چەندین کۆمپانیای ئەنجامداوە.

زۆرن ئەوانەی دەکەونە ناو سەروەت و سامانێکی زۆرەوە. تووشی شکست و خۆ وونکردن دەبنەوە.

هەروەها، جۆرج ئاماژە بەوەدەکات، مارک زوکێر بێرگ-ی بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای مێتا، بەرپرسیارەتی کارەکانی هەڵناگڕێت.

هەروەک کۆمپانیاکەی لە شووبات زیاتر لە (٢٣٢) ملیار دۆلار نرخەکەی لەدەستدا، ئەم زیانکەوتنە لە یەک ڕۆژدا نموونەی نەبوو لە مێژووی ئەمریکادا.

ئەم چاودێرەی بواری کۆمپانیای تەکنۆلۆژیا و زانیارییەکان، ئەوە دەخاتە ڕوو، جەگە لە خۆدی زوکێربێرگ، گۆڕانکارییەکانی سیستمی نوێی “IOS”-ی کۆمپانیای ئەپڵ و رکابەرەکەی تۆڕی کۆمەلایەتی “تیک تووک” هۆکاری تری پاشەکشێ مێتان.

لە کۆتای قسەکانییدا جۆر، لەبارەی بەشی ” توێژینەوە و تاقیکردنەوە”-ی کۆمپانیای مێتا دەکات. دەڵێت: دەبێت ئەم هۆکارەش لەبەرچاو بگیرێت.

راپۆڕت/

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button