سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیندراوێکدا، بڵاویکردۆتەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری مەراسیمی ناشتنی شاژن “ئیلیزابێتی دووەم” شاژنینی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بکات.
لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەک شەممە رێککەوەتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. سەرۆکایەتی هەرێم هاتووە،: بە بانگێشتی فەرمی بەریتانیا، نێچیرڤانی بارزانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات بۆ بەشداری لە مەراسیمەکانی ناشتنی شاژن “ئیلیزابێتی دووەم”
لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم هاتووە “لەم سەردانەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ سهرکرده و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فهرمییە دەبێت”
چەندین شا و شاژن، سەرۆک و سەرۆکوەزایرنی ووڵاتان بەشداری مەراسیمەکانی ناشتنی شاژنی بەریتانیا دەکەن لەوانە “جۆ بایدن” سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەم بۆنەیەوە گەیشتۆتە لەندنەنی پایتەختی بەریتانیا.
ئیلیزابێتی دووەم دوای ٧٠ ساڵ لە حووکمرانی، ٨ی ئەیلوولی رابردوو لە تەمنی ٩٦ ساڵی کۆچیدوایکرد و کوڕە گەوەری “شازادە شاڕلز” بوو بە شای ئەو وڵاتە.