لە سلێمانی زاوایەك هاوسەر، خەسوو و خەزووری بە چەقۆ بریندار دەکات. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی دەڵێت، “تۆمەتبارەکەش بریندار کراوە و دواتر لە نەخۆشخانە دەستبەسەرکراوە”.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە گەڕەكی ئاوارەكانی تانجەرۆ لە سلێمانی روویداوە… ئەمڕۆ یەکشەممە، رائید راز فریا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی راگەیاند، زاواکە تەمەنی ٢١ ساڵە و هاوسەر، خەسوو و خەزوری بەچەقۆ بریندار کردوو.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئەوە زانراوە، بەهی کیشەیەکی کۆمەلآیەتییەوە بووە و هێرشکارەکە لە نەخۆشخانە دەستگیرکراوە. لێنزنیوز بۆ وردەکاریی لەبارەی ڕووداوەکەوە پەیوەندیی بە گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
هاوسەری گەنجە 21 ساڵانەکە، دایک و باوکی لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن… ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەند رووداوێکی لەوجۆرە روویداوە و لە چەمچەماڵ؛ زاوەیەک شەش کەسی خێزانی هاسەرەکەی کوشت.