کوردستانهەواڵ

نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، ئاماری هەشت مانگی ژمارەی گەشتیارانی بۆ پارێزگاکە بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئامارەکان “نزیکەی ٤٠٠ هەزار گەشتیار، گەشتیاریی بیانین و لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون”.

بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ژمارەی گەشتیارانی ناوخو، پارێزگاكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و لەماوەی ھەشت مانگدا؛ ملیۆنێک و ٨١٠ هەزار و ٣٦٢ گەشتیار سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە، لەم ژمارەیەشدا ٣٨٣ هەزار و ١٢ کەسیان، گەشتیاریی بیانین.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە، بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی گەشتیاران بەرزبووەتەوە و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامیشدایە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button