رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

٣٠٠ داعش لە کەمپی هۆل دەستگیرکران

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرماندەی ناوندی هێزەکانی ئەمریکا- سەنتکام، رایگەیاندووە: لە هەڵمەتێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەد ، بە یارمەتی هێزەکانی ئەمریکا، ٣٠٠ ئەندامی داعش دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر چەک و تەقەمنیدا گیراوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە رێککەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە بەیاننامەکەی فەرماندەی ناوەندی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا هاتووە: دوێنێ لە هەڵمەتێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کەمپی “هۆل” رۆژهەڵاتی باکوری سوریا، کە لە ٢٥ی ئابی مانگی رابردوو دەستی پێکردبوو. توانیان گرووپێکی یارمەتیدەری داعش لەناوبەرن”

ئەم هەڵمەتە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوکاری هەواڵگری هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە هەڵمەتەکەی “هێزەکانی سوریای دیموکرات” توانیویانە ٣٠٠ لە داعشەکانی ئەو کەمپە دەستگیربکەن و ٢٥ کیلۆگارم ماددەی تەقەمەنی و ٢٥ چەکی جۆری (نارنجۆک) دەستبەسەردابگرن.

لە درێژەی بەیاننامەکەی فەرماندەی ‌هێزەکانی ئەمریکا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا، ٦ ئافرەت ئازادکراوون، کە یەکێک لە ئافرەتەکان لە تەمەنی ٩ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە.

لە کۆتای بەیاننامەکەدا، فەرماندەی فەرماندەیی ‌ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا-سەنتکام، ژنڕاڵ مایکڵ ” ئیریک” کورێڵ دەڵێت: داعش هەوڵدەدات خەڵکی لاواز و لێ قەوماو بڕفێنێت و لە بارودۆخی نێو کەمپەکان سوود وەرگرێت. بۆئەوەی هێزەکانی خۆی سەر لەنوێ بناید بنێتەوە.

ئەم فەرماندەیە لە دێژەی بەیاننامەکەدا دەڵێت: بارودۆخی کەمپی هۆڵ قەیراناوییە و چارەسەرێکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە و ئەوەش بە گەڕانەوەی ئەوانەی لە کەمپە هەن بۆ وڵاتەکانیان”

٦٠ هەزرا لە ژن و خێزانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سام ناسراو بە داعش، لە کەمپی “هۆڵ” ئامادەیان هەیە، ئەو کەمپە لەلایەن هێزەکانی سوریا دیموکرات پارێزگاری لێدەکرێت. چەندین جار ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، داوا لە ئەو ولاتانە دەکەن هاووڵاتیانی خۆیان کە لەو کەمپەن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button