کوردستانگرنگهەواڵ

بڕیاری نوێ له‌باره‌ی قه‌رزی كاره‌بای ماڵان ده‌رچوو

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان له‌ باره‌ی بڕینی كاره‌بای ئه‌و ماڵانه‌ی پاره‌ی كاره‌با قه‌رزارن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكوومه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ بڕیاری داوه‌: بۆ قەرزی بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، لە سنوری هەولێر و دهۆک، بە شەش قیستی شەش مانگی وەردەگیرێتەوە، لە سنوری سلێمانی بە سێ قیستی سێ مانگی وەردەگیرێتەوە، هه‌روه‌ها بۆ قستی ماڵانیش ئاوایه‌: بۆ قەرزی کارەبای ماڵان کراوە بە 12 قیستی 12 مانگیی.

عه‌لی حمه‌ سالح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18ی ئه‌یلوول 2022، له‌ ئه‌كاوتنی خۆی له‌ فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه‌ ئێستا بڕیار حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی لایه‌تی به‌مشێوه‌یه‌: بۆ قەرزی بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، لە سنوری هەولێر و دهۆک، بە شەش قیستی شەش مانگی وەردەگیرێتەوە، لە سنوری سلێمانی بە سێ قیستی سێ مانگی وەردەگیرێتەوە.

عه‌لی حمه‌ ساڵح ئه‌وه‌یش نووسیووه‌ “كه‌ بۆ قەرزی کارەبای ماڵان کراوە بە 12 قیستی 12 مانگیی”.

له‌باره‌ی داهاتی سنووره‌كه‌ش ده‌ڵێت،” داهاتی هەر سنورەێك بۆ خودی سنورەکە خۆی دەبێت، واتا داهاتی سلێمانی له‌سنووره‌كه‌ی خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌”.
.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ ئاسنکاری كه‌ پێویستە دۆخی گوزران و بازاڕ لە بەرچاو بگیرێت ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ داوای ئه‌وه‌یشان كردووه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ماڵان مووچه‌خۆرن ده‌كرێت حکومەت قەرزاری موچە خۆرانەو پێویستە قەرزی مووچە بخرێتە بەر کرێی خزمەتگوزاری و “مه‌قاسە”بکرێت، یان بازرگان و خاوەنکار قەرزی لای حکومەتە.

له‌باره‌ی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕایگه‌یاندووه‌، تائێستا حکومەت بە “مه‌قاسه‌” رازی نییه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button