دایكی ماریا سامی ئه‌و كچه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ر لە ئێستا له‌لایه‌ن براكه‌یی و مامی كوژرا، هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی تۆمار نه‌كردووه و داوای پێچداچوونه‌وه به كه‌یسه‌كه ده‌كات.
كه‌سی ماریا سامی له دادگا ماوه‌ته‌وه، براكه‌ی و مامی كه تۆمتباران به به كوشتنی ماریا سام، دادگایكردنیان ته‌واو نه‌بووه و حكووم نه‌دراون، به‌ڵام به‌پێیی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه لێنزنیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك وه‌ریگرتووه، دایكی ماریا هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی خۆی له دادگا و بنكه‌ی پۆلیس تۆمار نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی گوت، دایكی نایه‌وێت كوڕه‌كه‌ی حكووم بدرێت و ده‌یه‌وێت سازشی بۆ بكات.
یاساناسان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دایكی سازش بكات ئه‌وا كوڕه‌كه‌ی ئازاد ده‌بێت؟ گوتیان، ئازاد نابێت، به‌ڵام سزایه‌كی سووك ده‌درێت.
ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری ده‌ڵێت،”خانەوادەی ماریا سكاڵایان لە دژی بكوژ نییە كە دەكاتە برای ماریا، به‌ڵام خەڵك بە زۆر دەیانەوێت جارێكی‌تر دایكی ماریا جەرگ سوتاو بكەن.
ئیمان سامی ناسراوه به ماریا سام له‌ته‌مه‌نی 20 ساڵی له رێكه‌وتی شه‌شی ئادار 2022 له شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێرلة به‌رده‌م شه‌قامی غه‌زالی كوژرا و چه‌ند رۆژێك دواتر پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاند، بكوژی ئیمان سامی برای خۆیه‌تی و له كه‌ركووك گیراوه.
هاوكات دایكی ماریا سامی له رێكه‌وتی 14ی ئه‌یلوول 2022، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر كردی و گوتی، “من چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كم هه‌یه ده‌بێ دادگا به كه‌یسه‌كه‌دا بچێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، من كچه‌كه‌م له‌ده‌ستداوه و كوڕه‌كه‌شم كه‌وتووه‌ته زیندان و ئه‌ویش بووه‌ته قوربانی.