ئاسایشی سلێمانی.. تیرۆرستێكی له سلێمانی دەستگیر دەکەن كه سێ له كوڕهكانیشی تیرۆست بوون، به گوتهی ئاسایش تا ئهو كاته ئهو تیرۆسته گیراوه حهوت شوێنی گۆڕیوه.
ئاسایشی سلێمانی له راگهیانرواێكدا ئهمرۆ یهك شهممە 18ی ئهیلوول 2022، گوتی، لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاری وردی پێشوەختەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە، تێرۆرست (ح ، ج ، م ) کە باوکی تێرۆرست (ع ، ح، ج ) ناسراو بە (عبود) کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەساڵی ( 2015)لەگەڵ گەورە تێرۆرست مەلا (شوان ) دەرکەوت و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆردی بۆمبڕێژکراو ناردی، و خۆی تەقاندەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا، لەئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە (14 /9 /2022 ) لەشارۆچکەی گۆپاڵە دەستگیرکرا .
ئهوهیشی گوتووه، تێرۆرست (ح ، ج ، م ) لەبنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای صلاح الدین قەزای شەرگاتە لەساڵی 2005 پەیوەندی بەگروپی تێرۆرستی قاعدەوە کردوە و کاری شاردنەوەی چەک و ئامادەکردنی تێنتی بۆ تەقاندنەوەیان بەهێزەکانی هاپەیمانان کردوە، لەساڵی 2014 لەگەڵ دروستبوونی داعش وە گەیشتنیان بە قەزای شەرگات خۆی لهگهڵ 3 کوڕی بەناوەکانی (1- ع ، ح 2- ب ،ح 3- م ، ح ) پەیوەندی دەکەن بەداعشەوەو دەبنە چەکداری داعش پاش ڕوخانی داعش لە صلاح الدین هەڵدێن و دەچنە موصڵ پاش ڕوخانی داعش لە موصل ناوبراو دەچێتە وڵاتی سوریا لە دیرالزور نیشتە جێدەبێت پاشان دەچێتە وڵاتی تورکیاو لەساڵی 2020 دەگەڕێتەوە عێراق و ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی خۆی حەشار دەدات تاوەکو کاتی دەستگیرکردنی (7) شوێن دەگۆڕێت.
ئاسایشی سلێمانی لهبارهی كوژرانی کوڕەکانی تێرۆرست (ح ، ج ، م) ئاوا باسی دهكات :
تێرۆرست (ع ، ح )ناسراو بە(عبود) لەکردەوەیەکی تێرۆرستیدا خۆی تەقاندەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا و کوژر.
تێرۆرست (ب ، ح ) لە (موصل ) بە بۆردومانی تەیارە کوژرا
تێرۆرست ( م ،ح ) پاش ڕوخانی داعش لە عێراق و سوریا هەڵدێو دەچێتە تورکیا لەوێ نیشتەجێیە
ئاسایش ئهوهیش دهخاتهڕوو، بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .