پەرلەمانی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارە یاسا و دوو پڕۆژەیاساکانی “بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت” و “پەروەردە و فێركاری” و “پاراستنی ئاژەڵان” لە هەرێمی كوردستان. کۆبوونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامدادات.
ئەمرۆ دوو شەممە ڕیککەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە بانگێشت نامەیەکدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان “ڕێواز فائق” داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیارە یاسایەک و دوو پڕۆژەیاسا، ئامادەی پەرلەمان بن.
بە گوێرەی بانگێشت نامەکەی پەرلەمان، کە داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات، ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیارە یاسای ” بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکانی ” پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی کوردستان” و “پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی کوردستان” بکرێت، ئامادەی دانێشتنەکان بن.
لە بانگێشت نامەکەدا هاتووە “پاڵپشت به حووكمی بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (١٨)ی پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، د.ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٠)ی بهیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكکهوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢”
لێنزنیوز-هەولێر