ئابووریکوردستانهەواڵ

پێشینەی قەرزی کشتوکاڵی دەستپێدەکاتەوە

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: بۆ پێدانی قەرز بە جووتیاران و دەرچووانی کۆلێژە کشتوکاڵ و ڤێتنەرییەکان، کە پڕۆژەی بچووک و مامناوەندیان ھەیە، بڕی قەرزەکەش لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە رێککەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی پێشینەی قەرزی کشتوکاڵی بۆ جووتیار و دەرچوانی کۆلیژەکانی کشتوکاڵ و ڤێتنەری، رایگەیاند: بڕی قەرزەکە لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت” لەدرێژەی قسەکانیدا، خاتوو بێگەرد تاڵەبانی ئاشکرایکرد “ماوەی دانەوەی قەرزەکە تاوەکو پێنج ساڵە و دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی پڕۆژەکە دەست بەدانەوەی دەکرێت و هیچ سودێکی ناچێتەسەر”

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرجاوەکانی ئاو-ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ مەبەستی پیدانی قەرزی کشتوکاڵی لەگەڵ “بانکی قرتاس” واژووکردووە.

تاڵەبانی ئەوەشی روونکردەوە: ئەو جووتیار یا دەرچوانی کۆلیژەکانی کشتوکاڵ و ڤێتنەری، بیرۆکەکەنیان پێشکەشی وەزارت دەکەن و لیژنەیەکی تایبەت پیداچوونەوە بە بیرۆکەکان دەکات و بەشی یاسای بە گوێرەی یاسا و رێنمایەکان، بڕیاری کۆتای خۆی لەسەردەدات.

لۆگۆی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو. پێگەی فەرمی وەزارەت

وەزیری کشتوکاڵ، ئەوەشی روونکردەوە: دوای ئەوەی لە وەزارەت ڕەزامەندی لەسەردار، رەوانەی “بانکی قرتاس” دەکرێت و ئەوانیش بەگوێرەی رێنماییەکانی خۆیان بڕیاری لەسەردەدەن و قەرزیان پێدەدرێت.

جێگەی ئاماژەیە، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو-ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئاشکرای کرد. لە پێدانی قەز بە جووتیان هیچ “سوودی بانکی” ناخڕێتە سەر قەرزەکە و بە گوێرەی ڕێنمای “ئایینی ئیسلام” دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button