بەشی راگەیاندن وپەیوەندییەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، لە ڕاگەندراوێکدا ئاشکرای کرد. ئەو کەسەی بە چەقۆ هێڕشیکردە سەر هاوسەر، خەسو و خەزووری لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە.
لە ڕاگەیندراوەکەی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی هاتووە: “دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ [دوو ڕۆژ بەر لەم ئەمڕۆ] هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لەبوونی ڕوداوێك لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك بەچەقۆ هێرشیكردۆتە سەر هاوسەرو خەسوو و خەزووری و برینداری كردوون، دەستبەجێ تۆمەتبار ( م ، خ ، ح تەمەن 21 ساڵ ) لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە”
لە درێژەی روونکردنەوەکەی پۆلیسی فریاکەوتن، هاتووە “لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەكە، تۆمەتبار ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەشاری سلێمانی كرا”