مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان. بۆ مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خێزانی “ژینا ئەمینی”-یەوە کرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە رێککەوتی ١٩-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. پێگەی “بارەگای بارزانی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووک” بڵاویکردۆتەوە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18-ی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مەسعوود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی ژینا ئەمینی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێ ڕاگەیاندن و هیوای سەبر و ئارامی و جێبەجێبوونی دادپەروەری بۆ خواستن.
ژینا [مەهسا] ئەمینی، ئەو کچە کوردی شارۆچکەی سەقز، پۆلیسی ئێران بە بیانووی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی، دەستگیریکرد و ئازاردرا. دوای گواستنەوی بۆ نەخۆشخانەی “کەسرا”ی تاران، گیانی لەدەستدا.
مردنی ئەو کچە کوردە، کاردانەوەی زۆری ناوەخۆ و دەرەوەی ئێران و ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.