كۆشكی سپی په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه رای ده‌گه‌یه‌نێت، گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كاره‌ساتە و پێویسته تاران توندوتیژی دژی ئافره‌تان را بگرێت.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئه‌یلوول 2002، په‌یامێكی و ده‌ڵێت،” رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا كاره‌ساته”.
كۆشكی سپی ئه‌وه‌یش گوتووه،” پێویسته ئێران توندوتیژی دژی ئافره‌تان رابگرێت”.
ئه‌م په‌یامه‌ی كۆشكی سپی له‌كاتێكدایه كه رۆژی 15ی ئه‌یلوول 2022 كچێكی سه‌قزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له تاران، به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوی كچه‌كه ژینا ئه‌مینییه و بۆ سه‌ردانكردنی خزمه‌كانی له تاران له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه. ده‌گوترێ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممە له نزیك وێستگه‌ی مێترۆی تاران، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابه‌وه ده‌گیرێت له كاتێكدا براكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیدا بووه.
براكه‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوشكه‌كه‌ی له پۆلیس ده‌پرسێت و ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێن، بۆ چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن و هه‌ندێك رێنوێنی ده‌كه‌ن، چونكه پێشێلی رێسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كردووه. ئه‌وان كچه‌كه ده‌به‌نه بنكه‌ی پۆلیس له شه‌قامی وه‌زیران بۆ سه‌عاتێك ده‌یهێڵنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه چه‌ند كه‌سێكی تریش گیراون و به ئۆتۆمبێل بۆ بنكه‌ی پۆلیس گواستراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه گیراوه بۆ میدیاكان ئاشكرای كردووه، تا گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی پۆلیس لێیان دراوه و زۆر به توندی ئه‌شكه‌نجه دراون.
دواتر له 16ی ئه‌یلوول، ژینا گیان له‌ده‌ست ده‌دات و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه، هاوكات ئه‌مڕۆش له‌ته‌واوی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتیب كوردستان خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕا و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مه پێشلكارییه‌كی ئاشكرای مافی مرۆڤه، پێویسته تاران توندتیژی دژی ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كان بوه‌ستێنێت”.