رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی: كاندیدی ئێمه‌ مه‌حمه‌د شیاع سوودانییه‌

چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، تاكه‌ كاندیدی ئه‌وان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌حمه‌د شیاع سوودانییه‌.

چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلوولی 2022، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت،” تاكه‌ كاندیدی ئێمه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌حمه‌د شیاع سوودانییه‌”.

چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌كات.

هاوكات ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق له‌ پیرمام به‌رێوه‌چوو، به‌پێیی زانیارییه‌كان نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانییان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button