سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سه‌لاحه‌دین چه‌ن بڕیارێكی دا
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین چوار بڕیاری له‌باره‌ی قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌ی دا‌و و گوتی، له %45 داشكاندن بۆ پاره‌ی به‌شه‌ناوخۆی پاراڵێل و ئێواران ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 19ی ئه‌یلوولی 2022، ئه‌م بڕیارانه‌یان داوه:
1-ئه‌وان له %45 دانشكاندنيان له‌پاره‌ی به‌شه‌ناوخۆی پاراڵێل و ئێواران بۆ ساڵی 2022-2023 كرد.
2-ئه‌و قوتابیانه‌ی له قۆناخی كۆتایی ساڵی 2021-2022،كه‌وتوون یان دوایانخستووه، یاخود ترقین قیدكراون له ساڵی 2021-2022 و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خوێندن بۆ ساڵی 2022-2023 ئه‌وا ته‌نیا مه‌قاسه‌ی قۆناخی كۆتاییان بۆ ده‌كرێت.
3-له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له قۆناخی كۆتایی ده‌رچوون له ساڵی كۆتایی 2021-2022، به‌ڵام وانه‌یه‌كی په‌ڕینه‌وه‌یان”عبور” مابێت، ئه‌وا ته‌نیا له وانه په‌ڕینه‌وه‌كه ده‌وام ده‌كه‌ن.
4-له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه دابه‌زاندنیان كردووه بۆ قۆناخی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی كۆلیژنه‌كانی زانكۆكه‌مان ئه‌وا له وانه هاوبه‌شه‌كان “كوردۆلۆژی و IT/…هتد، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات بدرێته لیژنه‌ی زانستی به‌ش و به لێخۆشبوو‌ن یان دووباره‌كردنه‌وه‌ی وانه‌كه، به‌مه‌رجێك هه‌مان یه‌كه و پرۆگرام بێت.