ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، “لێدوانێكی من شێوێنراوه نازانم به‌چ مه‌به‌ستێك زیاد به‌سه‌ره‌وه نراوه”.
ئارێز عبدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 19ی ئه‌یلوولی 2022، روونكردنه‌ویه‌كی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، “بەداخەوە لەسایتی رووداو لە رۆژی 19/9/2022 لێدوانێکی من شێوێنراوە و نازانم بە چ مەبەستێک زیادی بەسەرەوەنراوە”.
“پێویست ڕاپۆرتەکەیان راست بکەوەنەوە لە گەیاندنی ڕاستی هەواڵ و لێدوانەکان وردتر بن”. ئه‌و ئه‌ندامه ئاوای نووسیووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌مرۆ ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه یه‌كێتی به‌نیازه وه‌ڵامی كتێبی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كه به‌ناوی “كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد” بڵاو كراوه‌ته‌وه كه چه‌ند بابه‌ته‌تێكی تایبه‌ته به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بداته‌وه.