ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی “ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان” و “ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی)”، کۆدەنێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە رێککەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردۆتەوە : ” کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت: بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی.
لە بارەی بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش، لە راگەیاندنەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە “بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (٩) لە یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان”
جێگەی ئاماژەیە. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی و جێگری سەرۆکی حکوومەت قوباد تاڵەبانی، بەریوەدەچێت.